وێستگەی غازی سوید کە پێشتر ڕۆژانە 160 تۆن غازی ماڵانى بەرهەمدەهێنا، دوای هێرشەکانی تورکیا، وێستگەکە بهتهواو لهكاركهوتووهو تهقێندراوهتهوه، ئهمهش وایكردوه، خەڵکی کوردستانی سووریا ئێستا بێ کارەباو ئاوو غاز ببن.
شارپرێس سەبارەت بەزیانەکانی ژێرخانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا، كهنداڵ جودى پەیامنێرمان سەردانی وێستگەی غازی سویدی کرد لەدەڤەری دێریک.
بهوتهى كهنداڵ، کارگەی غازی سویدی تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆییە لەناوچەکانی کوردستانی سووریا، ئەم کارگەیە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شاری دێریکو ڕۆژانە غازی ماڵان بۆ خەڵکی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر دابین دەکات کە ژمارەیان 5 ملیۆن کەسە، بەڵام وێستگەی غازی سوید لە 6ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە هێرشیکرایەسەرو لەئەنجامدا وێستگەکە لەخزمەتگوزاری وهستاو خاپوربوو.